هیوا ك: لەبیرتە چی دەسوتێنی؟

هیوا ك: لەبیرتە چی دەسوتێنی؟

هیوا ك رۆح سوکیی تێکەڵ بە ئەزموونی کەسیی دەکات بۆ بەرهەمهێنانی جەستەیەکی یەکانگیر لە کار کە هاوکات ئەزموونە هاوچەرخەکانی ڕاگوێزان، پەیوەستبوون و خۆراگری دەدوێنێت، لە هەمان کاتیشدا پۆرترێتێکی تەواو کەسیی لە ئەزموونی ژیانی هونەرمەندەکەوە بەرهەم دەهێنێت. زۆر لە کارەکان پەیوەستن بە شاری زێدی هونەرمەند کە سلێمانیە لە کوردستانی عێراق و ئەزموونی هەڵهاتن و گەڕان بەدوای پەنابەریدا و گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی پاش ساڵانێکی زۆر. هیوا ك کە “بنکەی لەسەر پێیەکانیەتی” زۆرجار خۆی دەکات بەنێو بارودۆخە نادڵنیاکاندا، فەزای بەرهەمهێنی ئارەزوومەندێک یاخود “فێرخوازێک” قۆرخ دەکات بۆ بنکۆڵکردنی فۆرمە باڵادەستەکانی مەعریفە و بێخەوشیی شێوازە ئەکادیمیەکانی زانین.

ئەمە یەکەم پێشانگای تایبەتی هیوا ك لە ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە کۆی کارەکانیەتی لە ماوەی ١٠ ساڵی کارکردنیدا و تیایدا نمایشی کارەکەی لە دەرەوەی هۆڵی پێشانگا بەناوی شووقەی یەک ژووری دەکرێت کە لە بنەڕەتدا بۆ پێشانگای دۆکیمێنتا ١٤ ساڵی (٢٠١٧) دنرابوو هەروەها کارێکی قەبارە گەورەی نوێش نمایش دەکرێت.

هیوا ك: ئەوەت لەبیرە کە چی دەسوتێنیت؟ وەک کارێکی هاوبەشی لە سێ جێگەدا نمایشکراوە لەلایەن سەنتەری جەمیل ئارتس لەگەڵ گالەری هەگ لاین لە دبلین و گالەری پاوەر پلانت کۆنتێمپۆرەری ئارت لە تۆرۆنتۆ و هونەرمەند هیوا ك خۆی.

رێبەری پێشانگا کە بەتایبەتی نووسراوە بەزمانی کوردی  و سەرچاوەی زیاتر لێرەدا بەردەستن.


دەربارەی هیوا ك

هیوا ك (لەدایکبووی ١٩٧٥) لە نێوان سلێمانی، کوردستانی عێراق، و بەرلین لە ئەڵمانیا دەژی و کاردەکات.

کارەکانی هیوا ك لە ڤیدیۆ و نمایش و پیشاندانەوە لە ئەزموونی کەسی ، کە چیرۆکی خێزانی تێدایە، و ڕێگای خۆی بۆ خوێندنی هونەر و رووبەرووبونەوە و روداوەکانی رۆژانەی خۆی پێکدێت.

کارەکانی هیوا ك لە پێشانگای گروپدا بەشداری کردوە لەنێویاندا دۆکیومێنتا ١٤، کاسێل ساڵی (٢٠١٧)؛ ٥٦ ڤێنیسیا بینیال کە لەلایەن ئۆکوی ئێنوێزێرەوە میوانداری کرا ساڵی (٢٠١٥)؛ ئارت بێنیاڵی ئاسیایی، لەشاری تایپێی ساڵی (٢٠١٩)؛ ٢١ کۆنتێمپۆراری ئارت بینیاڵ سێسک ڤیدیۆبراسی لەشاری ساوپاوڵۆ ساڵی (٢٠١٩)؛ ئانرێن بینایڵ، لەشاری سیچوان ساڵی (٢٠١٩)؛ یونچوان بینایڵ ساڵی (٢٠١٨) و مۆما پس١ لەشاری نیویۆرک ساڵی (٢٠١٩).

پێشانگا تایبەتیەکانی هیوا ك لەنێویاندا: کونستال مانهایم ساڵی (٢٠١٩)؛ ئێس ئێم ئەی ك مۆزەخانەی غێنت ساڵی (٢٠١٨)؛ کەی دەبلیو ئینستیتیوت ئۆف کۆنتێمپۆرەری ئارت ساڵی (٢٠١٧) و کۆو گالەری شاری بەرلین (٢٠١٦). کارەکانی لەساڵی ٢٠١٩دا خەڵاتی هێکتەر پرێسی وەرگرت و لەساڵی ٢٠١٦دا هەردوو خەڵاتی هونەری ئارنۆڵد بۆد و شێرینگ ستیفتونگ وەرگرتوە

انـظر جميع الفعاليات

شارك

قد تكون مهتماً أيضاً بـ

هيوا ك: “هل تتذكرون ما تحرقون؟”

16 ديسمبر 2020 - 24 يوليو 2021